AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٩ ٠٧:٢٩

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند:

شەهادەتی چوار کەس لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر سووریا

شەهادەتی چوار کەس لە هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر سووریا

سەرچاوە سوورییەکان هەواڵی هێرشی ئاسمانی دوژمنی زایۆنی بۆ سەر ئەم وڵاتەیان بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەیادین، سەرچاوە سوورییەکان هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ئەم وڵاتەیان ڕاگەیاند.

ڕژێمی زایۆنی هێرشێکی مووشەکیی بۆ سەر جەرگەی شاری مەسیاف لە جەرگەی حەما دەستپێکرد. ئێستا سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای سوریا کارا کراوە و بەرپەرچی ئەو مووشەکانە دەداتەوە.

هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن کە دەنگی تەقینەوەیەک لە ئاسمانی شاری تارتوس بیستراوە.

پەیامنێری ئەلمەیادین هەروەها ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنی لە کەناراوەکانی باشووری لوبنانەوە هێرشی کردۆتە سەر ئەو ناوچانە.

دوایین زانیارییەکان دەڵێن تا ئێستا چوار کەسی مەدەنی بە هۆی ئەم هێرشانەوە شەهید بوونە.

News ID 51589

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha